٢٨ تەمووز ٢٠٢٤ - ١٩:٠٣
موحەمەد ڕەزا عارف بووە جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران

ئەندامێکی ئەنجومەنی ناوەندی بەرەی هاوبەشی ئێرانی ئیسلامی لە بارەی جێگری یەکەمی محەممەدرەزا عارف لە دەوڵەتی مەسعوود پزشکیان هەواڵی دا.

 عەلی تاجرنیا ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی بەرەی هاوبەشی ئێرانی ئیسلامی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند: محەممەد ڕەزا عارف بووەتە جێگری یەکەمی مەسعوود پزشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران.

لەم تویتەدا نووسیویەتی: د.محەمەد ڕەزا عارف بووە جێگری یەکەمی خاتەمی و بووە جێگری یەکەمی پزیشکیان.

342/